هەواڵ

کەشناسی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت


بزاڤـــ:

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین و تەم بەردەوام دەبێت، و لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما تا ئاستی سفر دادەبەزن.

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین و تەم بەردەوام دەبێت و لەهەندێ ناوچەدا مەودای بینین ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ مەتر دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەم خۆڵبارینە خۆڵبارینێکی هەڵواسراوە و لە ئاستی ئاسمانی شارەکاندایە، و لەگەڵ خۆڵبارین تەمێکی کەم هەیە.

ڕاشیگەیاند، لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، و ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو زۆر زیاتربووە.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرمانی شارەکانی هەرێم دادەبەزێت و لە هەندێ شوێن تا ئاستی سفر دادەبەزێت.


‌‌‌
1/7/2019 2:11:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ