وەرزش

بەئەنجامێکی پڕگۆڵ ھیند لە تایلەندی بردەوە


بزاڤ - جیھاد ھەورامی

لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا و لە گروپی (A) ھەڵبژاردەی ھیند بە ئەنجامی ٤ گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی تایلەندی بردەوە و بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ پێشەنگی گروپەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ھەرچەندە بە درێژایی یارییەکە تایلەندییەکان باشتر دەرکەوتن و چەندین جار مەترسیان بۆ سەر گۆڵی ھیندییەکان دروست کرد، بەڵام دواجار ھیندیەکان بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

لە گروپی (A)دا ھیند بە سێ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییە و ئیماراتی رێکخەری پاڵەوانێتییەکە و بەحرین بە یەک خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن و تایلەندیش بەبێ خاڵ لە چوارەمی ڕیزبەندی گروپەکەیدایە.


جــ ھــ



‌‌‌
1/6/2019 9:25:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ