هەواڵ

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی گه‌رمیان له‌ پۆسته‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه‌


بزاڤــ:

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی گه‌رمیان له‌ پۆسته‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ بڕیارێكی تاكه‌كه‌سییه‌".

له‌باره‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی، عه‌قیدی یاسایی له‌میعه‌ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی گه‌رمیان ڕایگەیاند"به‌بڕیاری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ كاره‌كه‌م دورخراومه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕیارێكی تاكه‌كه‌سییه‌ و پیشه‌یی و ئیداریی نییه‌، هه‌موو كه‌س ئاگاداری كار و چالاكییه‌كانی منن، له‌ ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا كاره‌كانم دیاره‌".

وتیشی "ئه‌و بڕیاره‌ زیانه‌ بۆ توانای ژنان و كه‌یسه‌كانی ژنان، هه‌رچه‌نده‌ من ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆم و پابه‌ندی بڕیاره‌كانم، به‌ڵام داواكارم لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێته‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كاره‌كان بكات". 


‌‌‌
1/6/2019 1:05:31 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ