هەواڵ

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات


بزاڤـــــ:

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك هێزی سێیه‌م پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ ئیستحقاقی خۆیان ده‌زانن و 12%ی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشیان ده‌وێت.

هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندوه‌ "له‌ رابردوودا بینیمان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزی دووه‌م بوو له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان وه‌رگرت و هێزی سێیه‌میش پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان وه‌رگرت، ئه‌مجاره‌ پێچه‌وانه‌ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت له‌ رابردوودا هێزی سێیه‌م پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وا ئێستا ئه‌و پۆسته‌ به‌ ئیستیحقاقی خۆمانی ده‌زانین وه‌ك  هێزی سێیه‌می گۆڕه‌پانه‌كه‌، پێداگریش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتوشیه‌تی:"شه‌ڕی ئێمه‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین باشتر بچینه‌ نێو موعاناتی خه‌ڵك و خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین، ئێمه‌ داوای هیچ وه‌زاره‌تێكی سیادییمان نه‌كردووه‌، له‌ جڤاتی نیشتمانیش قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێمان وابووه‌ وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری وه‌ربگرین".


‌‌‌
1/6/2019 12:59:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ