هەواڵ

داواى له‌سه‌ركارلابردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌كرێت


بزاڤـــ:

به‌هۆى لێدوانێكى له‌سه‌ر بابه‌تى فه‌ڵه‌ستین، داواى له‌سه‌ركارلابردنى محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق ده‌كرێت.

محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم كه‌ پێشتریش باڵیۆزى هه‌میشه‌یى عیراق بووه‌ له‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دابو، عیراق له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌ ئه‌ویش به‌پێكهێنانى دوو ده‌وڵه‌ت بۆ جوه‌كان و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان. وتیشی "عیراق رۆڵى گه‌وره‌ی بینیوه‌ له‌ هه‌ڵكردنى ئاڵاى فه‌ڵه‌ستین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان".

له‌وباره‌یه‌وه‌ خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د سه‌رۆكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى وته‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كردوه‌ و ره‌تیكردۆته‌وه‌ ئه‌و وتانه‌ نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى عیراق و هێزه‌ سیاسییه‌كان بكات، داواش ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بكرێت ئه‌گه‌ر وشه‌كانى تاكه‌كه‌سى بووه‌ ئه‌وا پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ركارلایببات، ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نه‌ ساسییه‌كان كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌ترسیداره‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هاوپه‌یمانى بونیادنانه‌وه‌ به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى داوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن و رونیشكراوه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى نێگه‌تیڤی ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌.


‌‌‌
1/6/2019 12:56:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ