هەواڵ

ئەردۆغان سەردانی عیراق دەكات


بزاڤـــ:

لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاشكرایكرد، بەمنزیكانە نێردەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسێی ئاو سەردانی عیراق دەكات و رێككەوتنیش كراوە ئەردۆغان سەردانی عیراق بكات.

فەیلی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ لایەنی توركی چەندین گفتوگۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامداوە.

وتیشی "توركیا لەبارودۆخی تایبەتی عیراق تێدەگات و بەمنزیكانە نێردەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار سەردانی عیراق دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسێی ئاو، رێككەوتنی ئاست بەرزیش لەنێوان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران سەبارەت بەسەردانە دەرەكییەكان كراوە".

هەروەها وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق رونیكردۆتەوە، رێككەوتنێك كراوە بۆ ئەوەی ئەردۆغان سەردانی عیراق بكات و عادل عەبدولمەهدیش سەردانی ئەنقەرە بكات، لایەنی توركیش داوای چالاككردنەوەی چەند رێككەوتنێكی لەگەڵ عیراقدا كردوە.


‌‌‌
1/6/2019 12:42:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ