هەواڵ

كۆبونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌


بزڤــــ:

كۆبونه‌وه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ سبه‌ینێ (دووشه‌ممه‌) بۆ تاووتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌.

له‌ پێش پشوه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌، كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ستاون و هه‌فته‌ی رابردوش به‌رپرسانی پارتی ئاشكرایانكرد، كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و گفتوگۆ و دانوستاندنانه‌ له‌كاتێكدایه‌، په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له‌ئاستێكی خراپدایه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا یه‌كتریان به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامان و كادرانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد.


‌‌‌
1/6/2019 12:34:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ