هەواڵ

پارتی و یەکێتى کادیرە دەستگیرکراوەکانى یەکتر ئازاد دەکەن


بزاڤـــ:

بەرپرسێکى یەکێتى ڕایگەیاند، کەمێکى تر کادیرە گیراوەکانی یەکێتی و پارتی لەلایەن هەردوو حزبەوە ئازاد دەکرێن.

 حاجی مەسیفی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتى لە هەولێر  ڕاگەیاند، سەرجەم کارەکان بۆ ئازادکردنی ئەو دوو کادیرەی پارتی و یەکێتى تەواوبوون و وابڕیارە کەمێکی تر ئازادبکرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزێکی یەکێتی کادیرێکی پارتییان بە ناوی سەرخێڵ ئەکبەر لە گەرمیان دەستگیرکرد، دوابەدوای ئەوەش ئاسایشی ھەولێریش لە بەرامبەردا پێشڕەو وەیسی کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتییان لە ھەولێر دەستگیرکرد و ئەمەش بووە هۆی گرژبوونى پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتى.

هاوکات لەتیف شێخ مستەفا یاسا ناس و دادوەری دەستلەکارکێشاوە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی سروشتی سەربەخۆنەبوونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکانە، کە لەلایەن خودی هەردوو حیزبەوە کراوە.


‌‌‌
1/6/2019 12:28:47 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ