هەواڵ

دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردو ده‌ستپێده‌كات


بزاڤــــ:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌) دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردو ده‌ستپێده‌كات".

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ ماڵپه‌ڕی وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ بانكه‌كان ئاگاداركرابوونه‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ موچه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی (یه‌كشه‌ممه‌) ناكرێته‌ پشوو، بۆیه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ستپێده‌كات".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌، وه‌ك حه‌وت مانگی رابردوو دابه‌شكردنی مووچه‌ رۆژی 5ی مانگ ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی مانگه‌كه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت، هاوكات ئه‌م موچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت، موچه‌ی مانگی (10)ی ساڵی رابردوه‌ و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌ وه‌ریده‌گرێت.


‌‌‌
1/5/2019 1:05:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ