هەواڵ

به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری شه‌ش كارمه‌ندی سایلۆى كه‌ركوك ده‌ستگیركران


بزاڤــــ:

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك بۆ به‌دواداچونی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌نێوداموده‌زگا حكومییه‌كاندا سه‌ردانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌كات و له‌ سایلۆی پارێزگاكه‌دا شه‌ش كارمه‌ندی ده‌ستگیركرد.

له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی سایلۆی كه‌ركوكدا، كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌ستپكای پشكنینیان بۆ سه‌رجه‌م عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی گه‌نم و جۆی جوتیاران كرد و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی راگه‌یاندنی ده‌سته‌كه‌ بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی له‌كاره‌كانیاندا، شه‌ش كارمه‌ندی سایلۆ ده‌ستگیركراون و سه‌رجه‌میشیان دانیشتوی كه‌ركوكن و له‌هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان و كوردن، له‌ئێستاشدا له‌لای پۆلیسن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بڕێكی زۆر گه‌نمی ماوه‌به‌سه‌رچو ئاماده‌كرابو بكرێته‌ ئارد تا له‌ رێی فۆرمی خۆراكه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌ش بكرێت، ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.


‌‌‌
1/5/2019 1:03:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ