هەواڵ

راپه‌ڕین.. به‌هۆی ته‌قینی چه‌رخه‌وه‌ ژنێك سوتا


بزاڤــــ:


پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنێك به‌هۆی ته‌قینی چه‌رخه‌وه‌ سوتاوه‌، تائێستاش سكاڵای له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمار نه‌كردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ رێی فه‌یسبوكی خۆیه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ (هه‌ینی) له‌ گه‌ڕه‌كی پێنجی ئازار له‌ ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ربه‌ قه‌زای رانیه‌، ژنێك له‌ كاتی داگیرساندنی سۆپای نه‌وت چه‌رخه‌كه‌ی له‌ ده‌ست ته‌قیوه‌ و بوه‌ته‌هۆی گڕگرتنی ده‌به‌یه‌ك نه‌وت و به‌وهۆیه‌وه‌ سوتاوه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه‌، ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی له‌ 60٪ه‌ و دوای وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌به‌رده‌م پۆلیس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌، سكاڵای له‌ دژی هیچ كه‌سێك تۆمار نه‌كردوه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندوه‌، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و به‌ پۆلیسی وتوه‌ "روداوه‌كه‌ رێكه‌وت بووه‌".


‌‌‌
1/5/2019 10:47:53 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ