هەواڵ

ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات


بزاڤــ:

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و به‌شانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی، كه‌ به‌هۆی په‌سندنه‌كردنی بودجه‌وه‌ داخراون، درێژده‌كاته‌وه‌ بۆ چه‌ندین مانگ و ساڵ و بارودۆخی نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر نه‌توانێت دیواری نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كسیك بنیادبنێت.

ترامپ له‌كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، سوره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر داخستنى ئه‌و دامه‌زراوه‌ حكومیانه‌ى كاریان راوه‌ستێنراوه‌ و شانازیش به‌و كاره‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بودجه‌ى بۆ دابین نه‌كرێت بۆ بنیادنانى دیوارى نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك بۆ كۆنترۆڵكردنى چونی كۆچه‌ران.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یكات كارێكى دروست و راسته‌ و له‌ پرێس كۆنفرانسێكیشدا وتی "ئه‌و قسانه‌ی كردومه‌ باوه‌ڕناكه‌م روبده‌ن، به‌ڵام ئاماده‌م بۆ كارێكى له‌وجۆره‌". دانیشتنه‌كه‌شى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ی دا به‌ به‌رهه‌مدار وه‌سفكرد.


‌‌‌
1/5/2019 10:44:50 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ