هەواڵ

له‌ئێستادا كێشه‌گه‌لێك له‌نێوانیاندا هه‌ن، كه‌ بوونه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تدا


بزاڤــــ:

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌یكه‌ن، كاری‌ میلیشیاكانه‌.

شوان رابه‌ر بڕیارده‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی‌ حزبه‌كه‌ی‌ وتویه‌تی "پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هێنده‌ ده‌ربه‌ستی‌ كێشه‌ و گیروگرفت و داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك نین ته‌نانه‌ت ده‌ربه‌ستی‌ دیموكراتی‌ و ئازادی‌ و مافی‌ مرۆڤ و یاسا سالارییش نین".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ "له‌ئێستادا كێشه‌گه‌لێك له‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هه‌ن كه‌ بوونه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تدا، به‌جۆرێك تا له‌سه‌ر ئاست و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆیان رێكنه‌كه‌ون، ئه‌و حكومه‌ته‌ پێكنایه‌ت".

له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كادرانی یه‌كێتی و پارتی له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، تا ئێستا دوو ئیداره‌یی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌ و ئه‌و دوو حزبه‌ش كار به‌ یاسا ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك میلیشیا مامه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ كادره‌كانیان، كادری‌ یه‌كتر ده‌گرن".


‌‌‌
1/5/2019 10:40:36 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ