هەواڵ

سلێمانی.. زیاتر له‌ دوو هه‌زار هاوبه‌ش به‌هۆی زیاده‌ڕه‌ویه‌وه‌ ئاوه‌كانیان بڕدراوه‌


بزاڤـــ:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاماری كارو چالاكیه‌كانی ساڵی  2018ی بڵاوكردوه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت ،  دوو هه‌زار و 13 هاوبه‌شی كاتیی ئاو له‌ئه‌نجامی زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ به‌كارهێناندا، ئاوه‌كانیان بڕدراوه‌. 

له‌باره‌ی ئاماره‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی رابردودا تێكڕای داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ تا رۆژی 31-8-2018، هه‌شت ملیار و 274 ملیۆن و 379 و 250 دینار بووه‌ و 88 پڕۆژه‌ی ئاویش جێبه‌جێكراون.

ده‌رباره‌ی سه‌رپێچی هاووڵاتیان له‌ به‌كارهێنانی ئاو و زیاده‌ڕه‌ویكردن، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، سزادان و ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پێنج هه‌زار و 948 هاوبه‌شی ئاو ده‌ركراوه‌، هه‌روه‌ها 546 هاوبه‌شی ئاو به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ بڕدراون، غه‌رامه‌كردنیش به‌بڕی 41 ملیۆن و 482 هه‌زار دینار به‌هۆی سه‌رپێچی كردنه‌وه‌ هه‌بوه‌، دوو هه‌زار و 13 هاوبه‌شی كاتیی ئاویش بڕدراون.


‌‌‌
1/5/2019 10:33:43 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ