وەرزش

ڕیاڵ کەوتە داوی یەکسان بوون


بزاڤ - جیھاد ھەورامی

لە یاری دواخراوی ھەفتەی حەفدەھەمی لالیگای ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و ویاڕیال بە دوو گۆڵ  یەکسان بوون.

سێ خاڵی یارییەکە گرنگی بۆ ھەر دوو یانەکە ھەبوو، ویاڕیال کە بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی لە دواوەی ڕیزبەندیدایە و ڕیالیش بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکانی سەروی ڕیزبەندی بمێنێتەوە تاوەکو ئومیدێکی ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئەمساڵ.

بەڵام دواجار ھەر دوولا بە دوو گۆڵ یەکسان بوون و تەنھا خاڵێک چووە سەر خاڵەکانی تریان و ڕیاڵ بە ٣٠ خاڵ لە چوارەمی ڕیزبەندی و ویاریالیش بە ١٦ خاڵ لە حەفدەھەمی ڕیزبەندی خولەکە مانەوە.


‌‌‌
1/4/2019 1:36:24 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ