وەرزش

سیتی زنجیرە سەرکەوتنەکانی لیڤەرپولی پچڕاند


بزاڤ - جیھاد ھەورامی

مانچستەر سیتی توانی بە بردنەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لیڤەرپول تووشی یەکەم شکست لەم وەرزە بکات.

ھەرچەندە لیڤەرپول لەسەرەتای وەرزەوە تا ھەفتەی بیستەم تووشی شکست نەبوبویەوە، بەڵام دواجار لە ھەفتەی ٢١ و لەسەر دەستی ڕکابەرە سەرسەختەی مان سیتی تووشی یەکەمین شکست بوویەوە و ڕکابەری کردن لە ڕیزبەندی پلە یەک و دووەمی خولەکەش بەەھێزتر بوو.

گۆڵەکانی مان سیتی لەلایەن ئەگوێرۆ و لروی تۆمار کران و تاکە گۆڵەکەی لیڤەرپولیش فێرمینیۆ تۆماری کرد.

ئێستا لیڤەرپول خاوەنی ٥٤ خاڵە و لە یەکەمی ڕیزبەندییەکەیە و مان سیتیش بەم بردنەوەیە بوە خاوەنی ٥٠ خاڵ و تەنھا بە جیاوازی ٤ خاڵ لەگەڵ لیڤەرپولی یلە یەکەم لە پلەی دووەم دێت.


‌‌‌
1/4/2019 1:17:03 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ