هەواڵ

یەکێتی: دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر شەوانە هەڵدەکوتنەسەر ماڵی کادیرەکانمان


بزاڤــــ:

مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر شەوانە هەڵدەکوتنەسەر سەر ماڵی کادیرەکانی یەکێتی دەستگیریان دەکەن

حاجی مەسیفی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاسایشی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەولێر شەوانە هەڵدەکوتنەسەر سەر ماڵی کادیرەکانی یەکێتی و دەستگیریان دەکەن و دەبرێن بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەوەشی ڕاگەیاند" ئەگەر کادیرانمان ئازاد نەکرێن، ئۆباڵی هەر کارێکی نەخوازراو دەکەوێتە سەر هێزە ئەمنیییەکانی هەولێر"

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەر بەردەوامبوونی ئەو کارانە دەبێتەهۆی تێکچوونی پەیوەندییە تەباکانی نێوان یەکێتی و پارتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی پارتی چوونەتە سەر ماڵی پێشڕەو وەیسی کارگێڕی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی و ڕفاندوویانە و هەوڵیشدراوە کادرێکی دیکەیان بڕفێنن.

دواتر لە لێدوانێکیدا تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی کادیرەکەی یەکێتی لە هەولێر پەیوەندی بەوە هەیە چەند رۆژێک پێشتر هێزێکی یەکێتی کوڕێکی (ئەکبەری حاجی رۆستەم)یان لە گەرمیان دەستگیرکردووەتەوە لە کاتێکدا ئەو کەسە پێشتر بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا چارەنووسی نادیارە و هەتا ئاسایشی یەکێتی کادیرەکەی پارتی ئازاد نەکات ئەوانیش کادیرەکەی یەکێتی ئازاد ناکەن.

بەپێی زانیارییەکان بنەماڵەی ئەکبەری حاجی رۆستەم لایەنگری پارتیین و ئاسایشی هەولێریش لەبەرامبەردا پێشڕەو وەیسی کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتییان لە هەولێر دەستگیرکردووە.


‌‌‌
1/3/2019 6:54:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ