هەواڵ

شارەوانی ھەڵەبجە پلانی کارکردنی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند


بزاڤـ:باخان عەبدولڕەحمان

سەرۆکایەتی شارەوانی ھەڵەبجە پلانی نوێی کاریان بۆ ساڵی نوێ ڕاگەیاند و بەوتەی سەرۆکی شارەوانیش کۆمەڵێک پڕۆژە لە ئایندەدا لەشارەکە جێبەجێ دەکرێت کە گرنگترینیان دفن کردنی ئەو خۆڵ و خاشاکەیە کەلەناو شاردا کۆدەکرێتەوە.

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند:"لەئەمساڵد­ا پڕۆژەی ڕێگاسازی شوقەکانی نزیک شاری یاری ھەڵەبجە جێبەجێدەکرێت و لەچەند ڕۆژی داھاتووشدا کارکردن تێیدا دەستپێدەکات."

ڕاشیگەیاند:"ئەمساڵ پڕۆژەی لاند فیلد جێبەجێدەکرێت و ئەم پڕۆژەیە سودێکی زۆری دەبێت بۆ ئەو خۆڵ و خاشاکەی کۆدەکرێتەوە و چاڵی بۆ ھەڵدەکەنرێت و بەخۆڵی پاک دفن ئەکرێت، پاشان لەڕێگەی گوشینەوە ئاوەکەی لێ ئەگیرێت و لەڕێگەی بۆریەوە دەکرێتە سەر ئاوەڕۆ واتە تێکەڵ بەزەویەکە ناکرێت".

ڕونیشیکردەوە:"لەپڕۆژ­ەکەدا دەتوانرێت سود لەدووبارە بەکارھێنانەوەی خاشاکەکان ببینرێت و کارگەی پێویستی بۆ دروست بکرێت لەنزیک پڕۆژەکە ئەو ئاوەی لەخاشاکەکەش وەردەگیرێت دەتوانرێت بۆ کشتوکاڵی بەکار بێت".

ھەروەھا سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە ئەوەشی نەشاردەوە، کە ساڵی رابردوو پڕۆژەیەکی ئەوتۆییان نەبوە لە شاری ھەلەبجە بەھۆی ئەوەی زۆربەی ئامیرەکان بردراوەتە مەرزی پشتە کەدەکەویتە سنوری پارێزگاکە بۆ تەواو کردنی کارە ڕۆتینیەکان".

سەبارەت بەدابەشکردنی زەوی لەئەمساڵدا ئەوەشیخستەڕوو:"ماوەی­ سێ ساڵە زەوی دابەشکردنی زەوی لەپارێزگای ھەڵەبجە ڕاگیراوە و ھیچ پارچە زەویەک لەشارەکە دابەشنەکراوە



‌‌‌
1/3/2019 6:03:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ