هەواڵ

سلێمانی.. لە ٢٠١٨دا نزیکەى ٥٤٠ هەزار تەن مەوادی خراپ و بەسەرچوو لەناوبراوە


بزاڤـــ:

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو  ٥٣٨ هەزار و ٣٦٢ تەن مەوادی خراپ و بەسەرچوو لەناوبراوە.

ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی ٥٣٨ هەزار و ٣٦٢ تەن مەوادی خراپ و بەسەرچوو لە ناوبراوە و لیژنەکانی قائیمقامیەتیش شوێنە جیاوازەکانیان بە بڕی ٢٢٣ ملیۆن ٢٠٠ هەزار دینار غەرامەکردووە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، ئامارەکانی ساڵی ڕابردوویان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی ٥٣٨ هەزار و ٣٦٢ تەن مەوادی خراپ و بەسەرچوو ناوبراوە.

ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی دەڵێت، ساڵی ڕابردوو لیژنەکانیان ٣٩ هەزار و ١٦٨ سەردان و بەدواداچوونیان کردووە بۆ شوێنە جیاوازەکان و لە ئەنجامدا سێ هەزار و ٢٩١ شوێن بەهۆی پابەند نەبونیان سزادراون و ٢٤٣ شوێنیش داخراون و ٢٤ شوێنی دیکەش دراونەتە دادگا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ساڵی ڕابردوو بە بڕی ٢٢٣ ملیۆن و ٢٠٠ ملیۆن دینار شوێنە جیاوازەکانیان غەرامەکردووە و كۆی پارەكە گەڕاوەتەوە بۆ سەر بودجەی گشتی.


‌‌‌
1/3/2019 1:52:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ