هەواڵ

هاتوچۆی گەرمیان ئاماری ڕووداوەکان و داهاتی خۆی لە ساڵی ٢٠١٨ دا بڵاوکردەوە


بزاڤـــ:

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا زیاتر لە ٣٠٠ ڕووداوی هاتوچۆی لە گەرمیان ڕوویانداوە بەوهۆیەوە ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٧٠ کەسیش برینداربوون.

کارزان مەجید وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ لە گەرمیان زیادیکردووە بە جۆرێک لە٢٠١٧ ، ٢٦٤ ڕووداو ڕوویداوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا ٣٢٢ ڕووداو بووە.

هەر بەهۆی زۆری ڕووداوەکانەوە ژمارەی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیانیش زیادیکردووە و بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆ لە ساڵی ٢٠١٧،  ٥٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا ٦٤ کەس بووە.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان باس لەوەش دەکات، جگە لە خراپی ڕێگاوبانەکان، بەکارهێنەرانی شەقام پاپەند نابن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش مەرجی توندوتۆڵی تێدا نیە و لە دا٢٠١٨ زیاتر لە ٣٨ هەزار سەرپێچی هاتوچۆ لە گەرمیان تۆمارکراوە.

وتیشی، هەر بەهۆی ڕوداوەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا  ٥٠٣ ئۆتۆمبێل توشی زیان بوون، کە پێکهاتوون لە ٢٣٤  ئۆتۆمبێل تایبەت و ١٣٣بارهەڵگر  و٥٤  ئۆتۆمبێلی کرێ و ٨٤ ماتۆرسکیل.

کارزان مەجید ئەوەشی ختسەڕوو، کۆی داهاتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٨٧٥ ملیۆن و ٨٣٨ هەزار دینار بووە.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگاکانی نێوان شارەکانی هەرێم   پێویستە حکومەت لە کاتی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکاندان ستانداری جیهانی پەیڕەو بکات نەک بەشێوەکی کۆن بەردەوام بێت تەنها بیری لای دووسایدکردنی ڕێگاکان بێت.


‌‌‌
1/3/2019 1:50:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ