هەواڵ

کەسوکاری ئەو ئافرەتەی لە چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا سکاڵایان تۆمارکرد


بزاڤــــ:

کەسوکاری ئەو ئافرەتەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی نەبونی پزیشکەوە گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ لە بنکەی پۆلیسی ئەو قەزایە سکاڵایان دژی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و پزیشکەکان تۆمارکرد.

کەسوکاری ئەو ئافرەتە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە تۆمەتى ئامادەنەبوون لە دەوام و پیشەى خۆیان، سکاڵایان لە دژی بەرپرسانی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو تۆمارکردووە و داواش دەکەن، دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت لەو دۆسیەیە.

باسیان لەوەشکرد، ئەوان لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشەکەیان بۆ نەخۆشخانە هیچ پزیشکێکیان بەچاوی خۆیان نەبینووە تەنها کارگوزاری نەخۆشخانەکەی لێ بووە.

بەرەبەیانی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ هاووڵاتییەک ناحیەى شۆڕشى سەر بە قەزاى چەمچەماڵ بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیەوە گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەشی ئۆباڵی دەخەنە ئەستۆی تەندروستیی چەمچەماڵ و بە کەمتەرخەمی ناویان دەبەن.

بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەکات، پزیشکانى خولاو لە بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو لە پێنج شەممەى ڕابردووەوە مانگرتنیان لە پیشەکانیان ڕاگەیاندووە، بەهۆى ئەوەى لەلایەن کەسوکارى نەخۆشێکەوە هێرش کراوەتە سەر پزیشکێکى خولاو و لوتى شکێنراوە.


‌‌‌
1/3/2019 1:04:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ