هەواڵ

شه‌پۆلێكى به‌فر و باران ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌


بزاڤـــ:

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای 24 كاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە، كه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى باران لەناوەندى شار و به‌فر له‌ ناوچە شاخاوییەکان. 

بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە و له‌ 24 كاتژمێرى داهاتوودا له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركوك و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت وله‌ به‌شێك له‌سه‌نته‌رى شاره‌كان  باران و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.

هەروەها، سبەی هه‌ینى له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركوك و دهۆك  ئاسمان هەور و نیمچه‌ هه‌ور دەبێت.


‌‌‌
1/3/2019 12:19:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ