هەواڵ

سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە تورکیا


بزاڤــــ:

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی عێراق  گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

فڕۆکەکەی سەرۆک بەرهەم ساڵح کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەسێن بۆوا لە ئەنقەرەی پایتەختی کۆماری تورکیا نیشتەوە.

سەرۆک بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی زیاتری نێوان بەغدا و ئەنقەرە گفتوگۆ بکەن.

ئەوە یەکەمین سەردانی سەرۆک بەرهەم ساڵح-ە بۆ تورکیا دوای ئەوەی مانگی 10ی ساڵی 2018 بە دەنگی 219 پەرلەمانتار بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

ئەو سەردانەی د.بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا دوای ئەوە دێت کە 13ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق نامەیەکی  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای پێگەیاند و تیایدا بانگهێشتی کرد کەسەردانی تورکیا بکات.


‌‌‌
1/3/2019 11:38:28 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ