هەواڵ

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌: ساڵی رابردو سێ تاوانی كوشتن تۆماركراون


بزاڤــ:

پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماری روداوه‌كانی ساڵی 2018ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵی رابردو سێ تاوانی كوشتن تۆماركراون.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و وتی "له‌ ساڵی 2018، 74 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانكاری به‌راورد به‌ ساڵی 2017 كه‌میكردوه‌، به‌جۆرێك تاوانی كوشتن سێ حاڵه‌ت هه‌بوه‌، خۆكۆشتن یه‌ك حاڵه‌ت و لێدان به‌ ئه‌نقه‌ست 152 حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها خۆسوتاندن و گیانله‌ده‌ستدان یه‌ك حاڵه‌ت، دزیكردن 118 حاڵه‌ت هه‌بوه‌ و فێڵكردنیش 42 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی خێزانی 40 حاڵه‌ت هه‌بوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ره‌گه‌زی نێره‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌كۆی گشتی تاوانه‌كان له‌ 2018 له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا كه‌میانكردوه‌.


‌‌‌
1/3/2019 11:21:18 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ