هەواڵ

ھەڵەبجە؛ پۆلیسی ژینگە و دارستان ئاماری روداوەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە


بزاڤـ:باخان عەبدولرەحمان

ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی ھەڵەبجە ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەچاو ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی سەرپێچیەکان کەمی کردوە.

فەرمان عومەر وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی ڕابردوی بەڕێوبەرایەتیەکەیانی­ ئاشکراکرد و ڕایگەیاند:"لە ساڵی رابردوو ٦٣ کەسیان بەتۆمەتی سەرپێچی کردن دەستگیر کردوە کە پێشێلی یاسا کارپێکراوەکانیان کردووە و ٥٧چەکی بێ مۆڵەتیش دەستی بەسەردا گیراوە و ھەروەھا سێ ئاژەڵی کێوی و ٣٥ باڵندە دەستی بەسەردا گیراوە و ئەوەی زیندووبوە گەڕێندراوەتەوە بۆ سروشت، زۆربەی دیاردەی ڕاوکردنیش لەسنوری ناحیەی تەوێڵەبووە".

سەبارەت بەلێدانی بیر بەشێوەیەکی نایاسی ڕایگەیاند:"بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی لێدانی بیر بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەگەر ھەر حاڵەتێکیش ھەبوبێت کۆنتڕۆل کراوە''.

وتەبێژەکەی پۆلیسی ژینگە و دارستان ئاماژەشی بەوەکرد:"کە سالی رابردوو توانراوە ١٢حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت بەھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبرایەتی بەرگری و شارستانی سنورەکە



‌‌‌
1/2/2019 8:34:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ