هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئاماری ڕووداوەکانی ھاتوچۆی ٢٠١٨ی ڕاگەیاند'


بزاڤ پرێس_باخان عبدالرەحمان

ئەمڕۆ چوارشەممە 2_1_2019_بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى هەڵەبجە لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنەوانیدا ئامارەکانى ساڵى ڕابردووى هاتوچۆى شارەکەى بڵاوکردەوە
بەپێی ئامارەکانیش 103 ڕووداوى هاتوچۆ هەبووە کە 36ڕوداویان بەهۆی پێکدادان بوە و 25 ڕوداویان بەهۆی وەرگەڕان و 25 حاڵەتی شێلان بوەو ٣حاڵەتی بەهۆی هەڵدێران و ١حاڵەتی سوتان و 13 ڕوداو لە جۆرەکانی دیکە، کە زۆربەی ڕوداوەکان لە ڕۆژدابوە بەجۆرێک 71ڕوداوی لە ڕۆژداو 32ی لە شەودا بووە،ئەم ڕێژەش بەبەراورد بە ساڵى 2017 کە 69 ڕووداو بووە، ڕووی لە زیادبوون کردووە,,

بەپێی ئامارەکان لە ساڵى 2018 بەهۆى ڕووداوەکانى هاتوچۆوە لە پارێزگاى هەڵەبجە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 124 کەسیش برینداربوون،کە 49کەسی بەهۆی ماتۆر سکیلەوە بوەو 53کەس بەهۆی ئۆتۆمبیل و 2 کەسیش بەهۆی پاسکیلەوە بوە و زۆربەی بریندارەکان و قوربانیەکان لە ڕەگەزی نێرن''

بەپێی ئامارەکانى بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆى هەڵەبجە لە ماوەى 7 ساڵى ڕابردوودا 527 ڕووداو لە شارەکە ڕوویانداوە و 81 کەسیش گیانیان لەدەستداوە,
هەر بەپێی ئەو ئامارانە لە ساڵی 2017 لەکۆی 69ڕوداوی هاتووچۆ
11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە ڕێژەکە سەڕەڕای زۆربونی روداوەکان قوبانیەکان کەمی کردووە کە 8 قوربانیە.

بەپێی ئامارەکان ڕیژەی مردن بەهۆی ڕوداوەکانی هاتووچۆ بەپلەی یەکەم دێت لەسەرتاسەری جیهاندا پێش ڕوداوی کوشت


‌‌‌
1/2/2019 4:43:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ