هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی: گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەستپێدەكاتەوە


بزاڤــــ:

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا سیناریۆی یەكەمی حزبەكەی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریتییە لەوەی كە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و پێكهاتەكان حكومەت پێكبهێنرێت، هەروەك راشیگەیاند، هیچ ڤیتۆیەكیان لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی نییە.

هێمن هەورامی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت پەلە بكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەوە زیاتر دوانەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتوو گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی نێوان لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و هیوادارن لایەنەكان بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی كابینەكەدا دروستنەكەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستا سیناریۆی یەكەمی حزبەكەی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریتییە لەوەی كە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و پێكهاتەكان حكومەت پێكبهێنرێت.

لەبارەی بەشداریكردنی كۆمەڵی ئیسلامی وتی، "كۆمەڵی ئیسلامی هێزێكی كاریگەری هەرێمی كوردستانە و ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان".

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، پارتی داوای كرد دۆسیەی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان تێكەڵ بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت نەكرێت.


‌‌‌
1/2/2019 2:46:47 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ