هەواڵ

كه‌لار.. ساڵی 2018، 331 شوێنكار سزای مادیی دراون


بزاڤـــ:

قائیمقامی كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی رابردو 514 شوێنكار سزادراون، 331 سزای مادی هه‌بوه‌، 183 شوێنی دیكه‌ش داخراون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شه‌هاب ئه‌حمه‌د قائیمقامی قه‌زای كه‌لار ئه‌مڕۆ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی 2018ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، 10 لیژنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌، كه‌ ئه‌ندامی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدایه‌ و هه‌ریه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی كارده‌كات. 

وتیشی "ساڵی رابردو سه‌ردانی 4 هه‌زار و 986 شوێن كراوه‌، كه‌ دوكان و ماركێت و ده‌رمانخانه‌ و كلینكه‌كان و مه‌له‌وانگه‌ و فرۆشیاران و ئارایشتگه‌كان و كۆمه‌ڵێك شوێنی تر بون، له‌كۆی ئه‌وانه‌ 514 شوێنكار سزادراون، 331 سزای مادی بوه‌، 183 شوێنی دیكه‌ به‌ داخستن بوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سزاكان زیاتر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ بون، كه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان نییه‌.


‌‌‌
1/2/2019 1:59:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ