هەواڵ

هاتوچۆى سلێمانى ئاماری ڕووداوەکان و داهاتی ساڵى ڕابردووى بڵاوکردەوە


بزاڤــ:

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ئامارى ڕووداوەکانى هاتوچۆى ساڵى ٢٠١٨ى بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش ٢٢٤ کەس بە ڕووداوەکانى هاتوچۆ  لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە و داهاتى بەڕێوەبەرایەتییەکەش ڕووى لەزیادبوون کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢ى کانونى دووەمى ٢٠١٩) لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆی سلێمانى ئامارەکانى هاتوچۆى لە ساڵى ٢٠١٨ بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش داهاتى بەڕێوەبەرایەتییەکە ١١٤ ملیار و ٣٣٨ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دینار بووە کە بە بەراورد بە ساڵى ٢٠١٧ زیادى کردووە، کە ٨٢ ملیار و ٨٩٠ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار دینار بوو.

هەر بەپێی ئامارەکە لەکۆى ٢٢٤ کە کە گیانیان لەدەستداوە ١٦٢ کەسیان نێر بوون و ٦٢ کەسیشیان لەڕەگەزى مێ بوون.

هاوکات هەر بەپێی ئامارەکە ٣ هەزار و ٤٨٩ کەس بە ڕووداوەکانى هاتوچۆ برینداربوون.


‌‌‌
1/2/2019 1:51:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ