هەواڵ

قائیمقامى چەمچەماڵ: لە ساڵى ڕابردوودا ٢٧٠ تۆمەتبار دەستگیرنەکراون


بزاڤــ:

قائیمقامى چەمچەماڵ ئامارەکانى ساڵى ڕابردووى قەزاکەى بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش لەماوەى ساڵى ڕابردوودا هەزار و ٢٣ کەس فەرمانى دەستگیرکردنیان هەبووە، بەڵام ٧٥٣ کەسیان دەستگیرکراون.


بەپێی ئامارەکانى قائیمقامییەتى قەزاکە تائێستا ٢٧٠ تۆمەتبار فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، بەڵام دەستگیرنەکراون.

هەر بە بەپێی ئەو ئامارانە لەساڵى ٢٠١٨ دا ١٨ حاڵەتى کوشتن و ٢٩ حاڵەتى هەوڵى خۆکوشتن هەبووە و ٧ حاڵەتى خۆکوشتنیش بوونیان هەبووە. 


هاوکات لە ساڵى ڕابردوودا لەقەزاى چەمچەماڵ  ١٠٨ ڕووداوى هاتوچۆ لە قەزاى چەمچەماڵ ڕویانداوە و ١٦٦ ڕووداوى هەڕەشە، ١١٥ ڕوووداوى تەقەکردن، ٣١٧ ڕووداوى دزیکردن، ٤٢ حاڵەتى کێشەى مۆبایلیش هەبووە.


‌‌‌
1/2/2019 1:44:31 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ