هەواڵ

نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م دیاری كرا


بزاڤـــ:

سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ مانگی رابردودا (42) دینار ده‌بێت، كه‌ ده‌كاته‌ 10 بۆ 11 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك.

به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، موه‌لیده‌كان به‌تێكڕایی له‌نێوان (240) بۆ (255) كاتژمێر كاریان كردووه‌، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ له‌نێوان 10 بۆ 11 هه‌زار  دینار ده‌بێت، كه‌ به‌پێی كاركردنی مۆلیده‌كان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاوازه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كانیش بۆ ئه‌م مانگه‌، سیروان محه‌مه‌د ده‌ڵێت "به‌رنامه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر  2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و، به‌یانیان كاتژمێر 7:00 بۆ 8:00ی به‌یانی ده‌بێت، له‌وكاتانه‌ی كاره‌بای نیشتمانیش نه‌بوو، مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ خشته‌ی رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌كان مۆلیده‌كان به‌یانیان كار ناكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ كاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕوان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و سیتیه‌كان وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، نرخی كیلۆواتێك كاره‌با به‌ (218) دینار دیاریكراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان (KV11) بوو ئه‌وا (5) دینار و وێستگه‌كه‌ی (KV33) بوو (10) دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.


‌‌‌
1/2/2019 11:53:13 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ