هەواڵ

گەنجێک و ژنێک خۆیانیان کوشت


بزاڤ

بەپێی ھەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ژنێک بە ھۆی کێشەی خێزانییەوە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ھەواڵنێری ھەنگاو لە شاری سەردەشت لە خۆرھەڵاتی کوردستان روونیکردووەتەوە، ئەو ژنە ناوی رەنگین حەسەن نەژاد تەمەن ٢٨ ساڵانە، لە رێگەی خۆ ھەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە رەنگین ساڵێک پێش ئێستا ژیانی لە گەڵ کەسێک پێک ھێنا بوو، بەڵام پاش ماوەیەک جیا ببونەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە گەنجێک بەناوی مێھران حەسەنی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی ئاوایی قوم قەڵای مەھاباد، بە ھۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
بزع


‌‌‌
12/30/2018 10:11:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ