هەواڵ

"٢٠١٨ ساڵی پرسە بوو بۆ یەکێتیی"


بزاڤ
میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ساڵی ٢٠١٨ەوە، بابەتێکی سەبارەت بە لەدەستدانی چەند کادیرێکی ئەو حزبە بڵاوکردووەتەوە. 

سایتی "پیوکەی میدیا" زمانحاڵی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ساڵی ٢٠١٨ وەک ساڵی پرسە بۆ یەکێتیی وەسف کردووەو نوسیویەتی: ئەمساڵیش یەکێتی چەندین پرسەی تری بەڕێکرد. 

لە ساڵی ٢٠١٨ چەند بەرپرسێکی دیاری یەکێتیی کۆچی دواییان کرد، لەوانەش عادل موراد، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی بوو، ھەروەھا عەبدولڕەزاق فەیلی کە ئەویش ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی بوو لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٥.

ب.ع


‌‌‌
12/30/2018 9:57:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ