هەواڵ

عێراق ٣٠ منداڵ کە باوکیان داعش بووە رادەستی روسیا دەکاتەو


بزاڤ
سەرۆکی چیچیان ئاشکرای کرد، ٣٠ منداڵ کە باوکیان چەکداری داعش بووەو کوژراوە بە فرۆکە گەیەندراونەتەوە روسیا.

رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆک کۆماری چیچان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تیلگرام بڵاویکردۆتەوە، ئەمرۆ یەکشەممە لە رێگەی فرۆکەیەکی تایبەتەوە ٣٠ منداڵ کە باوکیان چەکداری داعش بووەو کوژراوە و لەگەڵ دایکیان لە گرتوخانەکانی عێراق بوون،  گەیەندراونەتەوە روسیا.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ٢٤ منداڵیان ھاووڵاتی کۆماری داغستان و سیانیان چیچیانی و دوو منداڵیشیان دانیشتوی شارەکانی مۆسکۆ و بینزا بوون، لەکاتی جێھێشتنی کۆمارەکانی سەر بە رووسیا لەلایەن کەسوکاریانەوەو ھاتنیان بۆ شەڕی داعش لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە گیراون و خراونەتە گرتوخانەکانەوە.

سەرۆکی چیچان ئەوەشی وتووە کە گەراندنەوەی ئەو منداڵانە لەسەر داوای فلادیمیر پۆتین سەرۆکی رووسیا بووەو دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و مانەوەیان بۆ ماوەیەک لە ناوەندە دەروونییەکان، جارێکی دیکە دەخرێنەوە ناو ژیانی ئاسایی، چونکە بە وتەی ناوبراو ئەو منداڵانە لە ناو گرتوخانەکان لەرووی دەروونیەوە دووچاری نەخۆشی بوون.

بەپێی ئامارێکیش لە ساڵی ٢٠١٧ ئەوە ١٠٠ژن و منداڵ گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان و لە ئێستاشدا نزیکەی ١١٥ منداڵی رووسی لە گرتوخانەکانی عێراقدان و لەگەڵ دایکیان کە لەشەڕەکانی داعش دەستبەسەرکراون دەژین.

ب.ع


‌‌‌
12/30/2018 9:34:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ