هەواڵ

مامەڵەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە عێراق رادەگیردرێت


بزاڤ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی عێراق ڕاگەیاند، بەھۆی پاکتاوکردن و ئاماری کۆتایی ساڵەوە پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیردرێت.

لیوا ھەیسەم غەرباوی، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی گشتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "مامەڵەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە تا ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، رادەگیردرێت".

بەپێی بەیاننامەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی، لەو ماوەیەدا وەرگرتنی مامەڵەی دەرکردن و نوێکردنەوەی  پاسپۆرت لە سەرجەم  پارێزگاکانی عێراقدا جێبەجێ ناکرێت.
ب.ع


‌‌‌
12/30/2018 9:31:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ