هەواڵ

سەرۆک بەرھەم ساڵح دەستبەرداری رەگەزنامە بەریتانییەکەی دەبێت


بزاڤ

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، لە روانگەی پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە، سەرۆک بەرھەم ساڵح دەستبەرداری ڕەگەزنامە بەریتانییەکەی دەبێت.

 لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرۆک بەرھەم ساڵح لە روانگەی پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەکی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بەریتانی) ەکەی بوو".

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دووپاتیکردەوە، "ڕێوشوێنە یاساییەکانی پەیوەست بە رادەستکردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەکەی تەواو بووە".

روونیشکردەوە، سەرۆک کۆمار "لە کاتێکدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشکەش دەکات بە شانشینی بریتانیا کە ئەو رەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی کە لە ریزەکانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو، ھاوکات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ١٨ی دەستووری عێراق کە بە دەق ھاتووە، رێگە نادرێت بەو کەسانەی کە ھەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە کۆماری عێراقدا، رەگەز نامەی تریان ھەبێت
ب.ع


‌‌‌
12/30/2018 9:29:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ