هەواڵ

١٢ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێن-دا تێدەپەڕێت


بزاڤ
ئەمڕۆ ٣٠ی دیسەمبەر ١٢ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێن، دیکتاتۆری عێراقدا تێدەپەڕێت، کە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە بەغدای پایتەخت لەسێدارە درا.

بەرەبەیانی رۆژی ٣٠ -١٢-٢٠٠٦ کە ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دا، لە رووداوێکی مێژووییدا، پرۆسەی لە سێدارەدانی سەدام حسێن-ی دیکتاتۆری عێراق لە بەغدای پایتەخت لە بینای ئەمنی پێشوو لە کازمیە بەڕێوەچوو.

لەسێدارەدانی سەدام حسێن، دوای ئەوەھات کە لە پڕۆسەی ئازادی عێراقدا و لە ١٤ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ دا لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستگیرکرا.

پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، رۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦ دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق، حوکمی لە سێدارەدانی سەدام حسێن و بەرزان تکریتی و عەواد بەندەر-ی راگەیاند و سەرەنجام لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦دا بڕیاری لە سێدارەدانی سەدام جێبەجێکرا.

رۆژنامەی تایمی ئەمەریکی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ موەفەق روبەیعیدا ئەنجامداوە کە یەکێکبووە لەو کەسانەی لە بەرەبەیانی رۆژی جەژنی قورباندا ئامادەی لەسێدارەدانی سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی عیراق بووە.

روبەیعی وەک خۆی باسی دەکات منسەی ژێر قاچی سەدامی راکێشاوە ئەوکاتەی پەتەکەی لەملادا بووەو ئامادەی لەسێدارەدان بووە، ھەربۆیە دوای لەسێدارەدانی پەتەکەی لای خۆی وەک یادگارییەکی مێژوویی پاراستووە.

روبەیعی لەساڵی ١٩٧١ەوە پزیشکەو وەک خۆی باسی دەکات چەندین کەسی لە مردن رزگار کردووە، بەڵام ١٢ ساڵ لەمەوبەر ئامادەی بینینی مردنی کەسێک بووە کە ئەویش سەدام حسێن بووە.

لەدرێژی قسەکانیدا لەگەڵ ئەو گۆڤارەن روبەیعی باسی لەوە کردووە، لەسەر دەستی سەدام حسێن و لە دەسەڵاتی ئەوکاتدا سێجار رووبەڕووی زیندانیکردن و ئازاردان بووەتەوە، ناوبراو تاکو ٢٠ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٣ لە لەندەن ژیاوەو نەیتوانیوە بێتەوە بۆ عیراق.
ب.ع


‌‌‌
12/30/2018 9:26:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ