هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی کوردستان: ئەوەی بلێ جەژنی سەری سال حەرامە بیرداعشە


بزاڤ 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێم وەڵامی  کەسایەتییەکی ئاینی سوننی عێراق دەداتەوە کە ڕایگەیاندبوو ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنەکانی ئایینی مەسیحی بەگوێرەی شەرع “دروستنییە“.

وەزارەتی ئەوقاف لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە ڕایگەیاندووە، ساڵانە لێرەو لەوێ چەند دەنگێکی “ناساز” بەرزدەبنەوە، لەبری باسی پێکەوەژیان و رێزگرتن لەپەیڕەوکارانی ئاینیی مەسیح و قەبوڵکردنی بەرامبەر، دەست دەکەن بەھێرشکردنە سەر بۆنەی ھاوڵاتییانی مەسیحی بەچەندین دەستەواژە و وشەی بریندارکار کە پێش ھەر شتێک پێچەوانەی رۆح و ناوەڕۆکی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.

ھاوکات وتەکانی مەھدی ئەلسومەیدەعی، کەسایەتی دیاری سوننی عێراق بە نموونەی بۆچوونی ڕێکخراوی داعش ناویبرد و داواشیکرد ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسایەتییە بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی چی دی ئەو جۆرە کەسانەو ئەو جۆرە فەتوا “نازانستییانە” شیرازەی کۆمەڵگە لەبەر یەک ھەڵنەوەشێنن و، بۆنەو یادەکانی ھەر پێکھاتەیەک لەدەریڕینی خۆشییەوە نەگۆڕن بۆ نانەوەی شەڕی تائیفی و فەوزای ئاینیی.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر مەھدی سومەدەعی کەسایەتی دیاری سوننەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنەکانی ئایینی مەسیحی بەگوێرەی شەرع “دروستنییە“.

ھاوکات عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان حوکمی شەرعیی دەربارەی پیرۆزباییکردن لە مەسیحی و جولەکەکان  دیاریکرد بەبۆنەی جەژنەکانیانەوە

ب.ع

‌‌‌
12/30/2018 9:18:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ