هەواڵ

پۆلیسی گەرمیان: ئافرەتێک سوتا و گیانی لەدەستدا


بزاڤـ:

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە قەزای کەلار ئافرەتێک سوتا و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستدا، تا ئێستاش ھۆکاری رووداوەکە دیار نییە.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨، ئافرەتێک بە سوتاوی ھێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار و دواتر بەھۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو ئافرەتە ناوی (ز، ب، ب) و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ـە".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە  کراوەتەوە و کەیسەکەش ڕەوانەی بەشی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەکرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر ھۆکار و چۆنێتی رووداوەکە".

ژ.ك


‌‌‌
12/30/2018 5:02:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ