هەواڵ

دهۆک.. ئەمساڵ ١١٦ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە


بزاڤــ:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمساڵ ١١٦کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمساڵ هەزار و ٨٩ ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١١٦ هاوڵاتی گیانیلەدەستداوە و هەزار و ٨٤ کەسیش برینداربوون.

روونیشیکردەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ٢٣% و رێژەی برینداربوون ٣٩% کەمبووەتەوە.

راشیگەیاند، ١٣ هەزار و ٥٨٠ مۆڵەتی شۆفێری دراوە بە هاوڵاتییان و ٦١٦ هەزار و ٤٧٢ سەرپێچی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک، لەمساڵدا ٣٩ هەزار و ٦٤٥ سەرپێچی نەبەستی قایشی سەلامەتی و ٢٩ هەزار و ١٥٤ سەرپێچی بەکارهێنانی مۆبایل و ٢٣ هەزار و ٤٠٣ سەرپێچی تێپەڕاندنی ترافیک و ٢ هەزار و ٥٦٤ سەرپێچی لێخورینی بێ مۆڵەت تۆمارکراوە.


‌‌‌
12/30/2018 1:01:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ