هەواڵ

پۆلیسی ھەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٨ـی بڵاوکردەوە


بزاڤـ:

پۆلیسی ھەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٨ـی بڵاوکردەوە و بەگوێرەیی ئامارەکەش لەماوەی ساڵێکدا ٣٦٥٣ کەیس لەلای پۆلیسی ھەولێر تۆمارکراوە و ٣٣٣٠ کەیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون و ٣٢٣ کەیسی دیکەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر، لە پرێسکۆنفرانسێکدا، ئاماری گرینگترین ڕووداوەکانی ساڵی ( ٢٠١٨)ی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو.

ڕائید ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، گرینگترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

(کەیسی کوشتنی پیاوان):

(٤٤) کەیس.
(٤١)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون.
(٣)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

(کەیسی خۆکوشتن):

(٣٤)کەیس.
(٢٤)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون.
(١٠)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

(کەیسی خۆسووتاندن):
(٢٢)کەیس.
(١٦)ئافرەت.
(٦)پیاو.

(کەیسی کوشتنی ئافرەت لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی):

(٢١)کەیس.
(٢٠)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون.
(١)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

(کەیسی دزیکردنە گەورەکان):

(۱۹۸) کەیس.
(۱۷٤) کەیسی دزیی گەورە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون.
(۲٤) کەیسی دزیی گەورە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

(کەیسی لێدان و شەڕکردن):

(٨٤٩)کەیس.
(٧٨٢)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون.
(٦٧)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

کۆی گشتی:

(٣٦٥٣)کەیس.
(٣٣٣٠)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراون.
(٣٢٣)کەیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ژ.ك


‌‌‌
12/30/2018 1:00:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ