هەواڵ

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر ڕابەری گشتیان و بە بەرتیل خۆرو کڕینی جاش قەڵەم ناوی دەبات


بزاڤـ:

ئومێد رشید ئەندامی بزوتنەوە بەم جۆرە دەنوسێ :

چارە سەر لەکوێیە وخەڵەتاندن لە کوێ ؟؟؟
برایانی مەکتەب ڕێکخستن بەدڵ سافی ودڵ پاکی خۆیان خەریکی ھەندێک پینەوپەڕۆن لەوانە تەقەشوف وگرتنەوەی خەرجیەکان , باشە قوربان بۆچی بە ڕاواری گشتی نافەرمون کە خۆی وماڵی ئەوان لەکۆڵمان بنەوە ئیتر ھەمو شت ئاسایی دەبێتەوە . ئەزانی چەند خەرج دەکەن لە شتی بێ مانا ؟ لە خواردنی نایاب وخەرجی گەورەو قورس دەعوەتی ئەملاو لا , کڕینی دەنگی ھەندێک نەفس نزمی ناو خۆمان , پارە دان بە چەند جاش قەڵەمێک تاکو لەفەیسبوک بنوسن بەشان وباڵی ئەواندا . یان ئەو ھەمو پارەیە دەدرێت بەعەمەلیاتی تەجمیلی خۆی وکەس وکاری , بۆخواردنی نایاب بۆخۆی ماسی کافیار وە چی وچی ؟ بۆ ناپرسن لەوبرایانە کە نزیکن بزانە چ خەرجێ ئەکەن ؟ یان ئەفرادی عائیلەی خۆیان لە ئێران ولندن ودوبەی وسەردانیان بۆ تورکیە بزانە چ خەرجیەک ئەکەن .

ئێستەیش کە ئەزانێ دەنگی ناڕەزایی تەواو بەرز بوەتەوەو زۆرینەی ئەندام ولایەنگرانی بزوتنەوە نایانەوێت وبە سەبەبکاری ئەسڵی ئەم ھەمو شکستەی بزوتنەوەی دەزانن براکەی ھێناوەتەوە کە بەحساب لەسەر ئەو بەزمانەی پێشو دوری خستبویەوە ئێستە کەوتوەتە حەول وتەقالاتا دڵیان ئاشت بکاتەوە بەڵام بێ سودە چونکە ھەموان سورن لەسەر ئەوەی کە ھۆکاری ئەم ھەمو شکست وڕیسواییە عیرفانەوبەس .

ئێستەیش ئەم نوسینانە بڵاو دەکەنەوە بۆ چەواشە کاری .
ئەی باشە ئەگەر پارەیان نیە ئەو ھەمو خەرجیە تاغوتیانە چیە ؟؟
ئەگەر پارە نیە ئەی ئەو ھەمو دەفتەرەتان لەکوێ بو بۆ بەرتیل تاکو ئەندام پەرلەمانی برایانی یەکگرتو تەنازول بکات بۆ خوشکەکەی بە ٢١٠ دەنگەوە کە ھەندێکیان تەزویربون .
چارەسەری ئەوەڵ وئەخیر دور پاک کردنەوەی بزوتنەوەیە لەعیرفان .


‌‌‌
12/9/2018 1:30:12 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ