هەواڵ

لەم هەفتەیەدا شاندی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات


بزاڤـــ:

لەبارەی بەشداریكردن یاخود نەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری یەكلاییكەرەوەی نەداوە و چاوەڕێی ئەوەیە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دووەمجار سەردانیان بكات، كە بڕیارە ئەو سەردانە لەم هەفتەیەدا بكرێت. 

لەوبارەیەوە ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  وتی "چاوەڕێی شاندی پارتی-ین سەردانمان بكەنەوە و مەرجەكانی خۆیان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ بخەنەڕو، هەروەها ئێمەش مەرجەكانیان پێبڵێین و گفتوگۆبكەین، هەروەك دەبێت لێكتێگەشتن هەبێت".

وتیشی "دواتر جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی كۆدەبنەوە و بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن، كە بزوتنەوەی گۆڕان بەشدار دەبێت لە حكومەتدا یان نا، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە". 


‌‌‌
12/8/2018 1:32:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ