هەواڵ

چه‌مچه‌ماڵ...به‌هۆی لافاوه‌وه‌ كچێك خنكا


بزاڤـــ:

ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 7-11-2018 له‌ گوندی كه‌وه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌هۆی باران بارین و دروستبونی لافاوه‌وه‌، كچێك گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه‌، كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و به‌مه‌به‌ستی ئاژه‌ڵداری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌و گونده‌ نیشته‌جێببون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگاو و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان، ته‌رمی كچه‌كه‌ به‌ خنكاوی له‌ ئاودا ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.


‌‌‌
12/8/2018 1:26:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ