هەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای رەوانەکردنی سێ مووچە لە حکومەتی عێراق دەکات


بزاڤـــ:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە سێ مووچەی فەرمانبەران پێکەوە رەوانەی هەرێم بکات، بۆ ئەوەی دابەشی بکات بەسەر فەرمانبەراندا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ راگەیاند، وەزارەتی دارایی بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە تاوەکو سێ مووچە پێکەوە رەوانەی هەرێم بکات، کە بۆ هەر مانگێک بڕی 317 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی نەداوەتەوە.

سەبارەت بە پاشەکەوتکردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەو سەرچاوەیە وتی، "بڕیار پاشەکەوتکردنی مووچەی ئەو سێ مانگە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە نەک وەزارەتی دارایی".

‌‌‌
12/6/2018 12:06:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ