هەواڵ

سه‌عدی پیره‌: پارتی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ له‌ یه‌كێتی بكاته‌وه‌


بزاڤــ:

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت:" پارتی پۆستی وه‌زاره‌ته‌ ماوه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پشكی خۆی نازانێت، به‌ڵكو "موخالیفه‌" بدرێته‌ یه‌كێتی، ئه‌م قسه‌یه‌یان له‌به‌غداد پێ وتوین پارتی ڕێگره‌، ئیتر بۆی گرنگ نیه‌ ئه‌و پۆسته‌ بدرێته‌ گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ یا هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی تر ته‌نها یه‌كێتی نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌یه‌".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی  بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌زارییه‌ی كه‌ له‌كابینه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ماوه‌ وا بڕیاره‌ بدرێته‌ كورد، وتی" نه‌مزانیووه‌ پارتی پۆسته‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ماوه‌ له‌كابینه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پشكی خۆی بزانێت به‌ڵام پارتی "موخالیفه‌" هیچ وه‌زاره‌تێك بدرێته‌ یه‌كێتی له‌كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، پارتی "ناحه‌قه‌" چونكه‌ وای بۆ ده‌چم كه‌ یه‌كێتی به‌ 21 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ مافی وه‌رگرتنی پۆپستێكی وه‌زاری هه‌یه‌."

وتیشی" پارتی بۆی گرنگ نیه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بدرێته‌ گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ یا هه‌رلایه‌نێكی تر به‌س یه‌كێتی نه‌بێت، خۆمان به‌گشتی ئه‌و قسه‌یه‌مان له‌به‌غداد بیست كه‌پارتی ناڕازییه‌ له‌سه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاری به‌یه‌كێتی به‌ڵام ناوی شه‌خس نه‌هات كێ له‌پارتی پێی وتون."
 
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاندوه‌،   ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانی له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن، كاندیده‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌نگی هێنا، به‌ڵام یه‌كێتی سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زاره‌تێكی هه‌بێت.

‌‌‌
12/6/2018 11:58:06 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ