هەواڵ

پشووەکەی دووشەممەی داهاتوو هەرێم ناگرێتەوە


بزاڤـــ:

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشووەکەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووەکەی هەفتەی داهاتووەوە لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە ئەو رۆژە لە هەرێمی دەوامیی ئاساییەو ناکرێتە پشوو.

شەوی رابردوو حکومەتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بڕیاردراوە ڕۆژى دووشەممەى هەفتەى داهاتوو بکاتە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە بەبۆنەى ڕۆژى سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش-دا و سەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەت دەگرێتەوە


‌‌‌
12/5/2018 2:52:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ