هەواڵ

‌حکومەتى عێراق ڕۆژی دووشەممەى کردە پشووى فەرمى


بزاڤـــ:

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو بکاتە پشووى فەرمى بەبۆنەى سەرکەوتنى بەسەر ڕێکخراوى داعشدا.

لەڕاگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا هاتووە ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى داوە (١٠ى کانونى یەکەمى ٢٠١٨ ) کە یەکەم ساڵڕۆژى سەرکەوتنە بەسەر ڕێکخراوى داعش بکاتە پشووى فەرمى لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتدا.

تائێستا هەرێمى کوردستان لەبارەى ئەو پشووەوە هیچ بڕیارێکى نەداوە.

ئەوەش دواى ئەوە دێت لە ناوەڕاستى ساڵى  ٢٠١٤ڕێکخراوى داعش هاتە ناو عێراق و چەند شارێکى گرنگى کۆنتڕۆڵکرد، دواى سێ ساڵ بەسەر شەڕو پێکدادانەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەگەڵ چەکدارانى داعش، سەرکەوتنى تەواوەتى بەسەر ڕێکخراوەکە لەعێراق ڕاگەیەنرا.


‌‌‌
12/5/2018 1:17:27 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ