هەواڵ

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌دڵنیاییه‌وه‌ 100% پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت


بزاڤـــ:
 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "100% پاشه‌كه‌وته‌كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا نامێنێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ دواكه‌وتوه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن".

پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "پێشتر پێنج حزب له‌ حكومه‌ت بون و هه‌ندێكیان سه‌ره‌ڕای بونی وه‌زیریش له‌ كابینه‌كه‌، دژایه‌تی حكومه‌تیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ و له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا پێویسته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوبه‌شن، پاڵپشتی حكومه‌ت بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، وه‌زیره‌كه‌ وتی "له‌نزیكترین كاتدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیه‌كی چڕ هه‌یه‌، كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌".


‌‌‌
12/4/2018 12:52:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ