هەواڵ

وەزیری تەندروستی: ئەو پزیشکەی تەقەی لێکراوە تەندروستی جێگیرە


بزاڤـــ:

ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا بارودۆخی ئەو پزیشکە جێگیرە کە دوێنێ هێرشکرایە سەری و برینداربوو.

 ڕێکەوت حەمە ڕەشید لە کۆنفرانسێکی ڕۆژمانەوانیدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو نەشتەرگەری بۆ پزیشکی نەشتەرگەری كەمال ئەحمەد سەعید کراوە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

 وتیشی، دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لەسەرهێڵن هەتا لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن کە تەقەی لە دکتۆر کەمال ئەحمەد کردووە.

 وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکەی نەزانراوە و چاوەرێی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنیەکانن.

ئێوارەی دوێنێ (٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی لە شەقامی ئۆرزدی(گۆران) لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و بەسەختی برینداربوو.

نەشتەرگەری بۆ پزیشکەکە کراوە و لە ئێستادا تەندروستی بەرەو جێگیربوون دەچێت و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

 تەقەکردنی لە پزیشکی نەشتەرگەری کەمال ئەحمەد کاردانەوەی لێکەوتەوە ئەمڕۆ پزیشکانی شاری سلێمانی و هەولێر و گەرمیان دژی ئەو ڕوداوە گردبوونەوە و داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کرد تۆمەتبارەکە دەستگیربکات و سەلامەتی گیانی پزیشکان بپارێزێت.


‌‌‌
12/4/2018 12:41:46 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ